چالاکیەکانی فیدراسیۆن لەپێناو بەڕەنگاربوونەوە بۆ مافەکانی پەنابەران بەردەوامە

یاریس .:...........................................................................................


فیدراسیۆن کۆمەڵێک بەڵگەو زانیاری بۆ دادگای ئەوروپا ئامادە دەکات
ِریچراد ووتل هەڵسوراوی فیدراسیۆنو بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق راێگەیاند"لەسەر بەکاربردنی توندوتیژی و لێدانی پەنابەران لەکاتی دیپۆرتیانو پێشیلکاریەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆمەڵێک بەڵگەو زانیاری دەخەینە بەردەم دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پاریس پێش 24-11 "
ریچارد ئەوەشی ووت "مەبەستمانە پێش 24 مانگ دادگای ئەوروپا بڕیارێکی تر دەربکات تا بتوانین دەستی حکومەتەکانی ئەوروپا ببەستین لە پێناو ڕاگرتنی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران"


لەندەن ................................................ ..
فیدراسیۆن بە بڕیاری دادگای ئەوروپا دیپۆرتی زیاتر لە 50 پەنابەر بۆ بەغدا ڕادەگرێ
سۆران ناسیح لە گرتووخانەی دەستبەسەری هارمندسورس بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"وا بڕیار بوو ئەم هەفتەیە دیپۆرتی بەغدا بکرێمەوە بەڵام بە هەوڵەکانی فیدراسیۆن ئازاد کرام وسپاس گوزارم"
محمد عمر دوای ئەوەی تیکتی پێدرابوو بڕیار بوو ڕۆژی 4-11 کاتژمێر 5 ئێوارە بەکاتی لەندەن دیپۆرت بکرێتەوە.بەڵام بە هەوڵی فیدراسیۆن دیپۆرتی ڕاگیراو و لە زیندان ئازاد کرا لەو بارەیەوە بە فیدراسیۆنی ووت"دوای 7ساڵ ژیان کردن لە بەریتانیا بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکم کردبێت،حکومەتی بەریتانیا بە زۆرە ملی دەیانوویست دیپۆرتم بکەنەوە بۆ بەغدا،من لەو بارەیەوە زۆر سپاسی هەوڵەکانی فیدراسیۆن دەکەم "
هەروەها محمد ووتی"داوادەکەم حکومەتی هەرێم بە هەوڵی هاوڵاتیانی خۆیەوە بێت نەک بێدەنگ بێت بەرامبەر بەو ئیهانەتو سوکایەتیەی بە پەنابەران دەکرێت"
لەلایەکی ترەوە دوای ئەوەی بڕیار بوو 17-11 کاتژمێر 2شەو زیاتر لە 35 پەنابەر دیپۆرتی بەغدا بکرێنەوە لەژێر فشارو بریاری 39 دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ وهەوڵەکانی فیدراسیۆن دیپۆرتیان راِگیراو ئازاد کران لە زیندانی ماشتا.


لەندەن ........ .........................................................
ئەمنستی ئەنتەرناسیونال بانگەوازی حکومەتەکانی ئەوروپا دەکات بە فەوری ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ بەغدا بوەستێنن
بە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ و هەواڵاکانی نیو میدیاکان لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقیەو سەبارە بە پێشیلکاریەکانی حکومەتەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ و سکاڵای فیدراسیۆن دژ بەلێدان وزیندانیکردنی پەنابەران لە فرۆکەخانەی بەغدا، رێکخراوی لیبوردنی نیو دەوڵەتی (عفوی دووەلی)جارێکی دیکە هەڵویستی خۆیان ڕاشکاوانە ڕاگەیاند "دژ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران"
لەو بارەیەوە لە ڕاپۆرتەکەیاندا هاتوو"نابێ هیچ کەس بەزۆر بنێرێتەوە بۆ عێراق کە ناوچەیەکی نائەمنە"
لەبەشێکی تر سەرباری ئەوەی ئاماژە بە پشیویو نائارامی دۆخی سیاسی ئیستای عێراق دەکەن"داوای پارێزگاری تەواو بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە ناردنەوەیان دەبێتە هۆی رووبەرووبوونەوە بە تووندوتیژی و چەوسانەوە وتیا چوون"
هەروەها ڕێکخراوی ناوبراو داوا دەکەن"بڕیاری کۆنفیدراسیۆنی جنیفی 1951 بەرامبەر بە داوای پەنابەری پەیرەوی بکرێت"
بۆ زانیاری زیاتر تەواوی راپۆرتەکە ببینن لە لینکی فیدراسیۆن:
http://www.federationifir.com/english/En.file/Public+statement+Nov+2010+-+EUR+01-028-2010+-+forced+returns+to+Iraq+-+APPROVED%20(1)(2).pdf


بەغدا ........................................................................................... ....
دوو پەنابەر دوای زیندانو ئەشکەنجەدانیان لەبەغداوە نێرانەوە بۆ لەندەن
دوو پەنابەر کە لە وەجبەی 6 سپتامبەر لەگەڵ 50 هاوڵاتی کوردستانی دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کرانەوە لەویش دوای لێدان تەشهیر زیندانیکران،دوان لەو پەنابەرانە کە یەکێکیان هاوڵاتی کوردی ئێرانەو ئەوی تریشیان فەلەستینی بۆ ماوەی 17 ڕۆژ لە یەکێک لە زیندانیەکانی حکومەتەکەی مالکی زیندانی دەکرێن و ئەشکەنجە ئەدرێن، تەنانەت هەرەشەی تەسلیمکردنەوە بەرژیمی جمهۆری ئیسلامی ئیرانە لەو پەنابەرە کوردە دەکرێت، دوای ئەوەی فیدراسیۆن لەو کارەساتە ئاگادارکرایەوە، وەفدێکی باڵویزخانەی بەریتانیا سەردانی ئەو زیندانە دەکات وهەر دوو ئەو پەنابەرە دەگەرێنرێنەوە لەندەن و پاشان ئازاد دەکرێن.
کەیسی ئەو دوو پەنابەرە رەنگدانەوەیەکی بەرچاوی بوو لە میدیاکانی بەریتانیاو، فیدراسیۆن لەو بارەیەوە سکاڵای ئاڕاستەی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ کردوە لە داهاتوودا ناوەندی هەواڵگری لە دوایین هەواڵەکانیان ئاگادارتان دەکەینەوە.بۆ زانیاری زیاترتکایە ئەم لینکە لە ڕۆژنامەی گاردیان بخۆینەوە.
http://www.guardian.co.uk/uk/2010/nov/10/asylum-seekers-deported-baghdad-torture


لەندەن ........ .........................................................
لیجنەی لێکۆلینەوە سەبارەت بە لێدانو سوکایەتی بەو پەنابەرانەی دیپۆرتی بەغدا کرانەوە بەردەوامە

Jonathan Wyatt لە هۆم ئۆفیس (وەزارەتی ناوخۆی) بەریتانیا دوو نامەی ئاڕاستەی دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن کرد و دڵنیایکردەوە کە "لیجنەی لێکۆلینەوە سەبارەت بەو پەنابەرانەی لەلایەن کۆماندۆکانی G4S لیدراون بەردەوامە و لە ئاکامەکانی تا مانگی 12 ئاگادارتان دەکەینەوە"
لەو بارەیەوە سکرتێری فیدراسیۆن ووتی"ئێمە تەواوی بەڵگەو زانیاریمان بەڕەسمەوە خستومانەتە بەردەم ئەو لیجنەیە، لە هەقی ئەو پەنابەرانە بێدەنگ نابین تا داواکاریەکانمان جێبەجێنەکرێت"

نیوکاسل ........ ......................................
دژ بەڕاسیسزمی دەوڵەت ڕیپێوانی جەماوەری ساز دەکرێت
کۆمەڵەی تینساید دژ بە نەژاد پەرستی (TCARNEWS)رۆژی شەمە 20 -11 ریپێوانی گەورەی جەماوەری ساز دەکات دژ بە نەژاد پەرستی لە شاری نیوکاسڵ.
لە لفلیتی ئەو کۆمەڵەیەدا کە وێنەی ئاڕاستەی ناوەندی هەواڵگری کراوە، دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن بانگهێشتکراوە بۆ قسەکردن لەو ڕیپێوانەدا وداوای بەشداری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کراوە لەو ریپێوانەدا.
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن ووتی" بزووتنەوەى دژى ڕاسیستى بەشێکە لەپەیامى چینى کریکار و خەباتەکەى بۆ هێنانە دى کۆمەڵگایەکى ئینسانى. پێویستە ئەم ناڕەزایەتیانە گەشە پێبدەین بیکەینە هەنگاوێکی گەورە بۆ خەباتیکى یەکگرتوانە، داوا دەکەم لە سەرجەم پەنابەران بە تەواوی توانایانەوە لەم ڕێپێوانە ناڕەزایەتیانە بەشداری بکەن و نارەزایەتیەکانی خۆیانی پێگرێ بدەنەوە، ئەوێ ئەو جێگایەیە کە کۆمەڵگا لە ڤایرۆسی ڕاسیزم پاک بکەینەوە وهەویتی ئینسانی بۆ بەشەرێت بگێرینەوە"
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەو ڕێپێوانە ناڕەزایەتیە تکایە پەیوەندی بکەن بە ژماەی:07532372071 یان بە هەڵسوراوانی فیدراسیۆن لە لەندەن.


لەندەن ........ ......................................
دژ بە کۆمپانیای G4S لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەرپاکرا

جیمی موبینگا ئەو پەنابەرە ئەنگۆلیایە بوو کە دوای 17 ساڵ حکومەتی ئیتلافی ڕاستی بەریتانیا لەکاتی دیپۆرتیدا هەناسەی لەبەر بڕی.
ڕۆژی 12-11 لەبەردەم باڵۆیزخانەی ئەنگۆلاوە بەرو وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە لەندەن،ریپێوانێکی گەورەی ناڕەزایەتی بە بەشداری ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو ژمارەیەک رێکخراوی پەنابەری و ئینسانی و فیدراسیۆن و هاوسەرو منداڵەکانی جیمی سازکرا.
کارن هەڵسوراوی فیدراسیۆن ووتی"مانگی ڕابردوو دوای ئەوەی سێ کۆماندۆی G4S ویستیان لە فرۆکەخانەی هیسرۆوە جیمی دیپۆرتی وڵاتەکەی بکەنەوە بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی دەربرینی جیمی دژ بەدیپۆرتی، بەسێ کۆماندۆ دەیخەنە ژێر فشارەوە، بەداخەوە لە فرۆکەکەدا گیان لەدەست ئەدات"
هاوسەری جیمی کە لەگەڵ منداڵە 7مانگەکەیدا لە خۆپیشاندانەکەدا بەگریانەوە بەشداریکرد ووتی"دوا ووتی هاوسەرەکەم ئەوە بوو:ناتوانم هەناسە بدەم...ناتوانم هەناسە بدەم...پاش 45 سانیە گیانی لەدەستدا"
ئەوەشی ووت"خاوەنی 7 منداڵم وحکومەتی بەریتانیا شەریکە لەم تاوانەدا"
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن لەو خۆپیشاندانەدا ووتارێکی پێشکەشکرد ووتی"جیمی قوربانیکی دیکەی حکومەتیئیتلافی وکۆمپانیای G4S ە.جێگای شەرمە لەم سەردەمەدا ئینسانەکان بە پێناسەی پەنابەر جیاکراونەتەوە ودیمکراسیەکەی بەریتانیا جێگای جیمی تیا نابێتەوە..ڕەنگ و زمانو جوگرافیا کراوەتە سیاسەتی جیاکرای ..پێویستە هەوڵەکانمان یەک بخەین وریزەکانمان یەکگرتوو بکەین لە پێناو ڕاگرتنی سیاسەتی دیپۆرتوئایندەیەکی ئینسانی بۆ هەموان...پێویستە کۆمپانیای G4S بچنە بەردەم دادگا.."
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەیکرد"کۆمپانیای G4S لە 5 ساڵی رابردوودا دەیان پەنابەری کورو عێراقی بە شێوازێکی ئەوپەڕی دڕندانە دیپۆرتی کوردستانو عێراقکردۆتەوە،پێویستە ئەم ناڕەزایتیەی ئەمرۆ بکەینە سەرەتایەکی دەستبەستنی ئەو کۆمپانیاو دەزگایانەی پرۆسەی دیپۆرتی پەنابەران چاودیری دەکەن"
لە کۆتای خۆپیشاندانەکەدا یاداشتی ناڕەزایەتی کە داواکاری تەسلیمکردنەوەی جەنازەی جیمی ودانی مافی پەنابەری بەخیزانو منداڵەکەی وسزادانی کۆمپانیای ناوبراوی تیا هاتبوو تەسلیم بە نۆینەری حکومەتی بەریتانیاکرا.


کوردستان ........ .....................................
وەفدێکی فیدراسیۆن لەگەڵ ئەندام پەرلەمانی عێراقی لە نوسینگەی پەرلەمان کۆبوونەوە
وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیلقی کوردستان لە نوسینگەی پەرلەمانی عێراقی لە شاری سلێمانی کە پێک هاتبوو لە(ئامانج عبدولا،دەشتی جەمال،بەختیار عمر،ئاری جلال)چاویان کەوت بە بەرێز(سامان فەوزی)ئەندام پەرلەمانی عیراقی لەسەر لیستی فراکسیۆنە کوردستانیەکان .
لەو کۆبوونەوەیەدا وەفدی فیدراسیۆن بەدریژی لەسەر ڕەوشی پەنابەرانو ئەوڕێکەوتنانەی حکومەتی عێراقی ئیمزایکردوە لەگەڵ ولاتانی ئەوروپا قسەو باسیان کرد، داوایانکرد کێشەی پەنابەران بخریتە ئەجندەی باسی لیستی ئیتلافی فراکسیۆنە کوردستانیەکان هەڵویستی خۆیان راِشکاوانە ڕابگەیەنن بەرامبەر بەو رێکەوتننامانەی نێوان حکومەتی عیراقی و ولاتانی ئەوروپا و بەتایبەتی ئەو وەجبەی بریار بوو 25 مانگ دیپۆرت بکرینەوە لە فرۆکەخانەی بەغدا وەرنەگیرینەوە،هاوکات یاداشتێکی نارەزایەتیان پێشکەشکرد کە ئاڕاستە بوو بۆ سەرۆک کۆماری عیراقو سەرۆک وەزیرانو پەرلەمانتارە عیراقیەکان لەگەڵ لیستی ئیمزای پشتیوانی 700 رۆژنامەنووس نووسەرو حزبو رێکخراوی سیاسیو جەماوەری کوردستانی لەکەمپینی فیدراسیۆن.
بەرێزیان سەرباری پشتیوانی لەهەوڵەکانی فیدراسیۆن بەڵێنیدا کێشەی پەنابەران بخەنە ئەجندەی کۆبوونەوەکانی داهاتووی لیستی ئیتلافی فراکسیۆنە کوردستانیەکان وهەر لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ بەریز ئاڵا تاڵەبانی قسەو باسیان کرد بەلێنیاندا تەواوی هەوڵەکانی خۆیان ئاڕاستە بکەن بۆ راگرتنی دیپۆرتی پەنابەران بۆ بەغدا.


سلێمانی ........ .....................................
وەفدی فیدراسیۆن لەگەڵ سەنتەری پاراستنی یاسایی ویارمەتیدانی ئاوارەو پەنابەرە وگەراوەکان کۆبووە
لەسەر داوای کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیلقی کوردستان لەگەڵ دوو بەرپرسو پارێزەری یاسای (سەنتەرەی پاراستنی و یارمەتیدانی ئاوارەو پەنابەر گەراوە) لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر ئەو کارانەی فیدراسیۆن ئەنجامی ئەدات بۆ پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانو کێشەکانیان قسەو باسیانکرد هەروەها ئەو یارمەتیو کارانەی رێکخراوی ناوبراو پێشکەشی دەکات بۆ دیپۆرتکراوەکان تاوتۆیکرا، بریاریاندا هاوکاری و یارمەتی بێ بەرابەر بکەن بەو پەنابەرانەی دیپۆرتکراونەتەوە هەروەک کێشەی یاسای و کۆمەکی سەرەتای..
لەو کۆبوونەوەیەدا وەفدی فیدراسیۆن بڕیاریدا کەسانێک کە هاوکاری یاسا ویان گرفتو کێشەی تایبەتیان هەیە لەچوارچێوەی ئەو یارمەتیانەی رێکخراوی ناوبراو پێشکەشی دەکات بەشێوەی ڕەسمی ئاڕاستەی سەنتەری پاراستنی یاسای بکاتو پەیوەندیەکان بەردەوام بێت.